کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌دكردنی گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی یارمه‌تی به‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ شۆرای نیگه‌هبانی ڕژیم

ڕه‌دكردنی گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی یارمه‌تی به‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ شۆرای

ڕه‌دكردنی گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی یارمه‌تی به‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ شۆرای نیگه‌هبانی ڕژیم

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، شۆرای نیگه‌هبانی كۆماری ئیسلامی بڕگه‌ی ١٢ی لایه‌حه‌ی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ١٤٠٤ كه‌ بڕیار بوو یارمه‌تی مانگانه بۆ سێ گرووپی خاون پێداویستی ببڕێته‌وه‌، ڕه‌د كرده‌وه‌.

بڕیار بوو‌ خێزانی گیانبازان و  سه‌ربازان و که‌م‌ئه‌ندامانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق له‌ ساڵی داهاتوودا یارمه‌تییه‌كی مانگانه به‌ ڕێژه‌ی ٧٥ له‌ سه‌دی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان وه‌ر بگرن، به‌ڵام گه‌ڵاڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه‌ ڕه‌د كراوه‌ و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ بایه‌خێكی به‌ ژیانی سه‌خت و پر مه‌ینه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی نه‌داوه‌. به‌ وته‌ی كه‌مئه‌ندامان، ڕێژه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ٨ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن بووه‌ و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ ژیانی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ساز ناكات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شی نه‌داوه‌ تاكوو كه‌مئه‌ندامان ورده‌ ورده‌ له‌ نێو بچن.