کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می له‌ دیوانی باڵای وڵات

ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می

عه‌لی شه‌ریفزاده‌ی ئه‌رده‌كانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی: داخوازی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌ی ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می، باوكی دادخوازی محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می، له‌ دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌.

ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا. دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. حوكمی زیندانی ئه‌و باوكه‌ دادخوازه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی ئه‌لبۆرز بۆ چوار ساڵ و سێ مانگ كه‌م كراوه‌ به‌ڵام له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا، ماشه‌ڵڵا كه‌ره‌می به‌ تۆمه‌تی “پوڵشوویی و وه‌ده‌ست هێنانی ماڵی نامه‌شرووع” به‌ هه‌شت ساڵ و ده‌ مانگ زیندان و یه‌ك ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و زه‌وتكردنی داراییه‌كانی مه‌حكووم كرا.