دووهه‌م داوای سه‌رله‌ونوێ دادگاییكردنه‌وه‌ی حاته‌م ئۆزده‌میر، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕه‌د كرایه‌وه.
مانگی گوڵانی ١٤٠٣، حاتەم ئوزدەمیر لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی قازی نەجەفزادە بە تۆمەتی “موحارەبە” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. مانگی خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ سزای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كرایه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا دووهه‌م داوای پێداچوونه‌وه به حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له سێداره بدرێت.