“مه‌سعوود شهمس نژاد” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: داواكارییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی چوار به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام بۆ دادگای باڵای وڵات، ڕه‌د كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ به‌كرێت.
“مه‌سعوود شهمس نژاد” پارێزه‌ری چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “پژمان فاتحی” له ماڵپه‌ڕی ئێكس نووسیویه‌تی: دواكاریهكهی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه بۆ دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كراوه‌ته‌وه. ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ست نه‌كردنی دادنامه‌ی سه‌ره‌تایی و كۆتایی به په‌روه‌نده‌كه گه‌ڕانده‌وه و ڕایگه‌یاند: له په‌روه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كاندا، دادنامه ده‌ركراوه‌كان ڕاده‌ستی پارێزه‌ر ناكرێت.