ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به ٩ ده‌نگی نا، چوار ده‌نگی ئەرێ و دوو ده‌نگی بێ لایه‌ن، گرێبه‌ستی پێشنیار کراوی كوره‌ی باشوور به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی گه‌مارۆكان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ڕه‌ت كرایه‌وه.
نوێنه‌ری به‌ریتانیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌كاهێنان و چالاك كردنه‌وه‌ی مكانیزمی ماشه له لایه‌ن سێ وڵاتی ئۆروپاییه‌وه یاساییه و به هۆی پێشێل كردنی په‌یمانی هه‌سته‌یی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه چالاك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاتی فه‌ڕانسه به ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پاشكه‌وته‌كانی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسایی ئه‌و مكانیزمه و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوو.