ئاماره‌كان باس له ڕكوودێكی بێ وێنه ده‌كه‌ن. بانكی ئینگلیس پێش بینیی كردووه كه ئینگلیس له توندترین ڕكووددا گرفتار ده‌بێت، واته ڕكوودێك كه له ٣٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه وێنه‌ی نه‌بووه. له‌م وڵاته‌دا، سه‌ره‌ڕای ههمووجۆر پشتیوانییه‌ك كه ده‌وڵه‌ت له قۆناغی كۆرۆنادا له خاوه‌نكارانی كردووه، ڕاپرسیه‌كان نیشانیان داوه كه ٢٠ له‌سه‌دی خاوهنكاران، كرێكارانی خۆیانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی هاوكاری و گه‌شه‌ی ئابووری، له ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا، ئاستی به‌رهه‌مهێنان، له زۆربه‌ی ئابوورییه‌كانی جیهاندا، یه‌ك چواره‌م دابه‌زیوه. سه‌رۆكی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پاره پێش بینیی كردووه كه “پتر له ١٧٠ وڵات، ئه‌مساڵ، داهاتی سه‌رانه‌ی مه‌نفییان بووه”. به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، گه‌شه‌ی ئابووریی ئاڵمان له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ١٠ له‌سه‌د دابه‌زیوه. هه‌روه‌ها ڕكووی ئابووریی له وڵاتانێك وه‌كوو مێكزیك، ئارژانیتین و ئافریقای باشوور، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، بێ وێنه. ئابووریه گه‌وره‌كانی چین و هێندیش له‌و یاسایه به‌ده‌ر نین. پتر له ٩٠ وڵات، واته كه‌م و زۆر، نیوه‌ی وڵاتانی جیهان، له سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ داوای یارمه‌تیی ماڵی‌یان كردووه.
یه‌كێك له دواهاته‌كانی ئه‌م ڕكووده كه گشتگیر بوونی قه‌یرانی كۆرۆناش توندتری كردووه‌ته‌وه، بێكاریی به‌رین و هه‌ژاریی بێ وینه‌یه. به باوه‌ڕی ڕێكخراوی جیهانی كار، له ده‌ست دانی كاتژمێری كار له جیهاندا، به‌رابه‌ری ده‌كات له‌گه‌ڵ ٣٠٥ ملیۆن پیشه‌ی ته‌واو وه‌خت. له ئه‌مریكا ژماره‌ی بێكاران گه‌یشتووه‌ته ٣٩ ملیۆن كه‌س. پتر له ٤٠٠ ملیۆن شیركه‌ت، له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ورده‌فرۆشی، ڕێستووران و هۆتێل، خه‌ریكه نابووت ده‌بن. له‌گه‌ڵ نابووت بوونی ئه‌م شیركه‌تانه پێش بیینی ده‌كرێ كه ئاستی بێكاری یه‌كجار به‌رزتر بێته‌وه. توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌ركردنی به‌رینی كرێكاران، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رچاوی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری كرێكاران لێده‌كه‌وێته‌وه. زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی داهاتی هێزی كار ده‌توانێ بگاته ٣ پۆینت ٤ تریلیۆن دۆلار. به پێی پێش بینییه‌كانی ڕێكخراوی جیهانیی كار، زیانه ئابووریه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م قه‌یرانه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی ٢٠ تا ٣٠ ملیۆن كرێكار داده‌نێت كه له هه‌ژاری دا ده‌ژین و گوشاری توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ده‌توانێ له درێژه‌دا ژیانی ئه‌م كرێكارانه وێران كات.
توندبوونه‌وه‌ی قه‌یران و ڕكوودی ئابووریی سه‌رمایه‌داری، نیزامی سیاسیی جیهان زیاتر ئاڵۆز ده‌كات و كێبه‌ركێی نێوان زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتییان، زیاتر په‌ره‌پێده‌دات. هه‌ر ئه‌وه‌یكه ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌یتوانی، ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی بكاته ئامرازی گوشار دژبه چین و به ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندنێك له‌و ڕێكخراوه هاته ده‌ر، ئه‌وه خۆی یه‌كێك له نیشانه‌كانی لاوازبوونی هێژمۆنیی ئه‌مریكایه. شه‌ڕی بازرگانیی ئه‌مریكا دژبه چین و باقیی زلهێزه ئابووریه‌كان، چووه‌ته قۆناغێكی نوێوه. ئه‌مریكا نایهه‌وێ باقیی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان له قازانجی پاوانكراوی شیركه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كه له بوار تێكنۆلۆژیهوه ده‌ستی باڵایان هه‌یه، ماڵیات وه‌رگرن. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان به بێ بایه‌خ دان به بۆچوونی ئه‌مریكا و باقیی ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كان به‌نیازه تا گه‌یشتنی به ڕێكه‌وتننامه‌ی هێڵی لووله‌ی گاز له‌گه‌ڵ ڕووسیه، بڕواته پێش. یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا سه‌نعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی له كێبه‌ركێی ده‌ره‌كی ده‌پارێزێ. ئه‌وانه، به‌گشتی، هێندێك له نیشانه‌كانی توندبوونه‌وه‌ی كێشمهكێشهكانن، له‌بواری بازرگانییه‌وه له نێوان زلهێزه‌كانی سه‌رمایه‌داری. ده‌وڵه‌ته‌كان، خۆیان خه‌ریكه یه‌ك له دوای یه‌ك یاساكانی ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانی ده‌خه ژێر پێ. توندبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێبه‌ركێیانه، مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕه نیابهتیهكان به‌رز ده‌كاته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕكووده بێ وێنه‌یه كه دواهاتی قه‌یرانی پێكهاته‌یی نیزامی سه‌رمایه‌داریه و قه‌یرانی كۆرۆناش توندری كرده‌ووته‌وه، شایه‌دی په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری، هه‌ژاری، توندبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ڕگهزپهرستانه و باقیی شێوازه‌كانی سته‌مكارانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌م باردووخه توندبوونه‌وه‌ی كێبهركێیی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. ده‌وڵه‌ته‌كان كه له لێكدانه‌وه‌ی نیهاییاندا، به‌شوێن خوڵقاندنی گونجاوترین باروودۆخن بۆ گه‌یشتن به قازانجی زیاتر، باروودۆخێكی یه‌كجار فهلاكهتبارتر به‌سه‌ر كرێكاران و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنن. ئه‌م باروودۆخه، به‌ستێنی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی دژه سه‌رمایه‌داریی له‌م قۆناغه‌دا خۆڵقاندووه. هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژبه سه‌رمایه‌داری به‌رینتر بێته‌وه، نوێنه‌رانی ڕه‌وتی سه‌ره‌كیی به‌ناو “چه‌پ“یش زیاتر پێگه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. بۆ نموونه له بریتانیا، حزبی كرێكار به ڕێبه‌ریی “ستارمێر“، له به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی پارێزكار، كه هیچ شتێك نییه بێجگه‌له داسه‌پاندنی ڕیازه‌تی ئابووری به‌سه‌ر توێژه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، پشتیوانی ده‌كات. له سپانیا، حیزبی پۆدمۆس به هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبی سۆسیال دیمۆكرات، به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه واته “به‌رنامه‌ی چاكسازی“ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی، قه‌بووڵ كردووه.
له‌م باردووخهدا به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستێنه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی دژه سه‌رمایه‌داری، بوونی ڕه‌وتێكی سیاسی له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وانه، كه به‌ڵێنده‌ری ڕووخاندنی سه‌رمایه‌داری بێت، له هه‌موو كاتێك پێویست تره. جیهانێك كه له ڕكوودی ئابووری و مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی نیابه‌تیدا گرفتاره، جیهانێك كه سه‌دان ملیۆن كه‌س له لاوانی بێكارن، جیهانێك كه سه‌دان ملیۆن مرۆڤ تێیدا برسین، جیهانێك كه ههمووجۆر سته‌مێكی تێدایه، ئه‌م جیهانه به‌ستێنی په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی دژه سه‌رمایه‌داریه. خه‌بات دژبه سه‌رمایه‌داری له‌م باردووخهدا و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، پتر له هه‌موو كاتێك سۆز و لایه‌نگریی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌یدا كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، شایه‌دی ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز و بزووتنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌ڕه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ماركس و سۆسیالیسم و چۆنیه‌تیی شیكردنهی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه پێویسته ببنه یه‌ك و تێكههڵكێشرێن تا پێداویستیه‌كانی پێكهێنانی ڕێكخراو و حیزبی به‌هێزی دژه سه‌رمایه‌داری، به ئاسۆی سۆسیالیستیه‌وه، بخۆڵقێ. واته كه‌سانێك كه ڕه‌خنه‌ی ماركس به سه‌رمایه‌دارییان قه‌بووڵ كردووه و یان به‌وه گه‌یشتوون كه ناتوانن ته‌نیا ته‌ماشاچیی زوڵم و زۆر و بێ عهداڵهتیهكانی سه‌مایه‌داری بن، به‌ڵكوو ده‌بێ له بزووتنه‌وه‌ی دژه سه‌رمایه‌داریدا به‌شداری بكه‌ن و له جه‌رگه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا، ئه‌ركی پێكهێنانی حیزبی شۆڕشگێڕ و دژه سه‌رمایه‌داری وه‌ئه‌ستۆ بگرن. حیزب و ڕێكخراوه ڕادیكاڵه سۆسیالیست و دژه سه‌رمایه‌داریه‌كانی ئێستاش، ته‌نیا به به‌شداریی چالاكیان له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وانه و وڵامدانه‌وه به پێداویستیهكانیانه كه ده‌توانن له پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری، به‌هره‌مه‌ند بن.