ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، هاووڵایه‌تیك به ناوی “سەباح ساڵحی” خه‌ڵكی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەباح ساڵحی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و دانیشتووی شاری سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره به‌بی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنێكی نادیار ڕاگویزرا. جێگایی ئاماژه‌یه تا به ئێستا هیچ زانیاریك له شۆینی ڕاگیران و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌به‌رده‌ستا نیه.