ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، ئێسحان خه‌زایی برای هه‌میشه زیندوو عێرفان خه‌زایی و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی هه‌ستی كارگر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندران.
عێرفان خه‌زایی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌جه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت كراون. ڕۆژی ڕابردوو هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر ئێحسان خه‌زایی و هه‌ستی كارگر و ئه‌و دوو شارومه‌ندیان به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌ئموورانی حكوومه‌ت مۆبایلی دایك و باوك و ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان زه‌وت كردووه.