له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “سه‌نگه‌ر قادری” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا و به سه‌ختی بریندار كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی “باڵاگیر” سه‌ربە شاری شنۆ و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌یان بریندار و پاشان ڕفاندووه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.