ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له شارۆچكه‌ی “جێندرس”ی سەر بە كانتۆنی عەفرین، چوار شارۆمه‌ندی كوردیان رفاند کە پێکهاتوون لە پیاوێك و سێ ژن، کە تەمەنیان لەنێوان ٢٤ بۆ ٤٧ ساڵدایە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه سوپای تورکیه و تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ٤٥ دانیشتووی كوردی عەفرینیان ڕفاندووە و ماڵه‌كانیان داگیر كردووه و لانیکەم ٩٠٠ داری زه‌یتوونیان لە ناوچه‌كه بڕیوەتەوە.