له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی لاهیجان و مه‌سجد سوله‌یمان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی لاهیجان به ناوی مه‌جید شه‌بدینی بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. هه‌روه‌ها له شارستانی مه‌سجد سوله‌یمان، سێ شارومه‌ندی عه‌رب به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د شه‌مس، ڕه‌زا نه‌ورووزی و پوویا شه‌مس له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.