به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی وه‌نه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی له شاری كرماشان دامه‌زراند و چند كچی لاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان ڕۆژی دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م پاساژی ئه‌رگ ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌ت و ئازاری خه‌ڵك و چه‌ند كچی لاویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردووش هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ڕه‌شت هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند ژنیان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه.
