بێهناز به‌رگوزیده، بێلاگری دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بۆ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی سه‌ردانی به‌نده‌رعه‌باسی كردبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێنداروه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاوڕێیانی بێهناز، ئه‌و بێلاگره پاش ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی، ده‌رمانی سووته‌مه‌نی بۆ برینداره‌كان كڕیبوو، به‌ڵام له كاتی گه‌یاندنی ده‌رمان به بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له به‌نده‌رعه‌باس، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده ئێرانییه داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن.