کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی چالاكێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

ڕفاندنی چالاكێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری ئیسفه‌هان، چالاكێكی سیاسی دانیشتووی ئه‌و شاره‌یان به‌ ناوی “عه‌لی مۆعینی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی عه‌لی مۆعینی و ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌یان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سپا وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی عه‌لی مۆعینی و هاوژینه‌كه‌ی، بێڕێزیان به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه‌.