له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی سیاسی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ به ناوی محه‌ممه‌د به‌نازاده ئه‌میرخیزی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی تێهرانپارسی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه سیاسییه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی دا گرتووه و ناوبراویان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، محه‌ممه‌د به‌نازاده چه‌ند نه‌خۆشی سه‌ختی هه‌یه و مانه‌وه‌ی له زیندان گیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.