ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢١ و ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری گورگان دوو كچی لاویان به ناوه‌كانی “په‌ره‌ند قه‌ره‌داغی” و “نیروانا توربه‌تی نژاد” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له شه‌هریاری تاران لاوێكی وه‌رزشوان به ناوی “كاوه ئه‌میری” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندرا و دوو هاووڵاتی كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شونێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شه‌وی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی كۆنی زاهیدان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی دوو هاووڵاتی به‌لووچ و هه‌ر دوو كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی گورگان ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كرده سه‌ر كافه‌ی “نهم” و وێڕای پۆلۆمپكردنی كافه‌كه، دوو كچی لاویان به ناوه‌كانی “په‌ره‌ند قه‌ره‌داغی” و “نیروانا توربه‌تی نژاد” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. هه‌روه‌ها له شه‌هریاری تاران ڕاهێنه‌رێكی وه‌رزشی به ناوی “كاوه ئه‌میری” به بڕیاری دادستانی ئه‌و شاره ڕفێندرا و چاره‌نووسی نادیاره.