ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی جۆزه‌ردان، پێنج كرێكاری به‌لووچی شاغڵ له ڕیستووڕانتێكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، پێنج كرێكاری به‌لووچی خه‌ڵكی زاهدان به ناوه‌كانی سه‌نائۆڵڵا، ئیسماعیل، عادڵ، موسلیم و حامد قه‌نبه‌رزهی كه له ڕیستوورانتێك له شه‌قامی ڕاه ئاهه‌نی تاران كاریان كردووه، له هێرشی لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و كرێكارانه له‌به‌رده‌ستدا نییه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.