ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ له شارستانی خاش و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شارستانی دێلفان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوكانی حه‌یات سوریزهی، بێهزاد سوریزهی، مه‌یسه‌م یارمحه‌ممه‌دی و ئێلیاس یارمحه‌ممه‌دی و وێڕای زه‌وتكردنی ئۆتومبێله‌كانیان، هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گه‌نجێكی خه‌ڵكی دێلفان كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.