حسێن مه‌جیدی دادستانی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند: پێنج سیخوڕی ئیسڕائیل و دوو لایه‌نگری سه‌ڵته‌نه‌تخوازیان له‌و پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به وته‌ی دادستانی پارێزگای ورمێ، تیمێكی پێنج كه‌سی له سیخوڕه‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها دوو كه‌س كه یه‌كێكیان شارومه‌ندی بیانییه به تۆمه‌تی لایه‌نگری له سه‌ڵته‌نه‌تخوازه‌كان و تێكدانی بیروڕای گشتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون.