ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “محه‌ممه‌د عامر دادئافه‌رین” منداڵی “فه‌ریبا به‌لووچ” چالاكای مافی مرۆڤ، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و منداڵه پاش ڕفاندنی، ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی سپای پاسداران كراوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چاوی به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراوه و پاشان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له نزیك ماڵه‌كه‌ی فرێدراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، “فه‌ریبا به‌لووچ” له لایه‌ن پارله‌مانی ئۆروپاوه بانگهێشت كرا و له دانیشتنێكدا سه‌باره‌ت به پێشێلكراییهكانی مافی مرۆڤ له ئێران چه‌ند وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.
