کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

ڕفاندنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

کاتژمێر ٩ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی مانگی گوڵان، “پەیمان خزرزداە” خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی باوک و دایکی ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵە لە گەڕه‌کی “ئەرمەنیان”ی شاری مەهاباد و “په‌یمان خزرزاده‌”یان ڕفاندووە. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.