ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی مه‌سیحییه‌كانی نیجریه له ڕاگه‌یاندنێكدا ڕایگه‌یاند كه له هێرشێكی چه‌ند گروپێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له ئه‌یاڵه‌تی نیجر، ٢١٥ قوتابی و ١٢ موعه‌لیم ڕفێندراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینییه‌وه كه ٢٠٠ قوتابی له ئه‌یاڵه‌تی كادۆنا له باكووری وڵاتی نیجریه، له لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كداره‌وه ڕفێندران، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ڕووداوی ڕفاندنی قوتابیان له ئه‌و وڵاته‌یه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به چه‌ند هێرشێكی هاوشێوه له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م ٤٧ ناوه‌ندی په‌روه‌رده و ده‌یان قوتابخانه داخراون و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی خراپی دۆخی په‌روه‌رده‌یی منداڵان.
