ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، سێ هاووڵایه‌تی به ناوه‌كانی “بێهزاد بامدام” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “حه‌سه‌ن چاكووچ” و “حسین چاكووچ” خه‌ڵكی “میاندوواو” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم دوینی هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر شۆینی كاری “بێهزاد” و به ئه‌شكه‌نجه‌و لیدانیكی زۆر ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار گۆاستووهتهوه. له لایه‌كی دیكه‌وه پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان دوو هاووڵایه‌تی به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن چاكووچ” و حسین چاكووچ” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “میاندوواو” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆینیكی نادیار ڕاگۆیزراون. جێگایی ئاماژه‌یه تا به ئیستا هێچ زانیاریك له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و سه كه‌سه و شۆینی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نیه.
