له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “قه‌شه‌نگ ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه، “په‌یمان تارۆم” و “محه‌ممه‌د حسامی” خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر چایخانه‌ی “شه‌عب” له ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان و “په‌یمان تارۆم” و “محه‌ممه‌د حسامی”یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “قه‌شه‌نگ ئه‌حمه‌دی” له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شه‌قامی فێرده‌وسی سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی یه‌كێك له‌گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه و چاره‌نووسی نادیاره.