سێ دانیشتووی ناوچەی “جندرێس”ی سەر بە کانتۆنی عەفرین ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تێمێکی هاوبەشی هەواڵگری دەوڵەتی تورکیە ناسراو بە “میت” بە هاوکاری چەند چەکدارێکی میلیشیای سەر بەو دەوڵەتە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “کورا” لە ناوچەی جندرێس و سێ کەس بەناوەکانی “محەممەد ئیسماعیل”، “حسێن وەلید” و “عەبدە محەممەد”یان دەستبەسەر کردووە و گوازراونهتهوه بۆ شوێنێکی نادیاریان.