له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی قوروە بە ناوەکانی “ئارمین ئەمینی” و “سینا محەممەدڕەزای”ی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفرێندران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی چوارشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، “ئارمین ئەمینی” تەمەن ٢٢ ساڵ و “سینا محەممەدڕەزایی” تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزارون. به وته‌ی سه‌چاوه خۆجێیه‌كان، وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.