ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆكان به‌ناوه‌كانی “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری” و “ئه‌بووبه‌كر مامزاده” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم “ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵه‌یان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران “ئه‌بووبه‌كر مامزاده”ی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵیان له یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بۆكان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم چوار هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكانیان ڕفاندبوو كه یه‌كێكیان برای “ئه‌بووبه‌كر” به‌ناوی “ئه‌حمه‌د مامزاده” بوو.
