کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی ده‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت‌ له‌ میرجاوه‌

ڕفاندنی ده‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت‌ له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانبار، ده‌ خێزانی به‌لووچ له‌ هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له‌ میرجاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، حاجی مێرۆڵڵا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی، مه‌نان هاوڕێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، مێهرۆڵڵا مێهر هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوك و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مه‌حموود، سیاخان هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئاسف هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی به‌ندكراوانی دیكه‌ و هۆكاری ڕفاندنیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.