ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له دایكبوونی “كۆمار ده‌رئوفتاده” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له پیرانشار، هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیار بوو چوارشه‌ممه مه‌راسمی ڕۆژی له دایكبوونی “كۆمار ده‌رئوفتاده” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و “حه‌سه‌ن ده‌رئوفتاده”(باوك)، “هاجه‌ر به‌رزه‌نجی”(دایك) و “ماردین، ژێكاف، میدیا و ئه‌فسانه” خۆشك و براكانی هه‌میشه زیندوو “كۆمار”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. وێڕای هه‌وڵی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم بۆ ڕێگه گرتن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆمار، ژماره‌یك له ژنانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه سروودی شۆڕشگێڕانه‌یان خوێنده‌وه.
