به‌ێپی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ٦٥ کۆچبەر کە زیاتر لە ١٢ كاتژمێر لە ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا گیریان كردووه و مه‌ترسیی مه‌رگییان له‌سه‌ر بووه، له لایه‌ن کەشتییەکی ئاڵمانی به ناوی “ئالان كوردی” ڕزگار كراون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، رێکخراوی “سی ئای” تایبەت بە یارمەتیی کۆچبەران و پەنابەران، بڵاوی کردوەتەوە كه کەشتییەکی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه بە ناوی “ئالان کوردی” توانیویەتی ٦٥ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای مه‌دیته‌رانه رزگار بکات و بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا بیانگوازێتەوە. شایانی باسه، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیەن ٦٥ کەس بووە خەڵکی وڵاتی لیبی بوون و به نیاز بوون بەرەو ئۆروپا بڕۆن، بەڵام زیاتر لە ١٢ كاتژمێر لە ئاوەکانی دەریای مه‌دیته‌رانه‌دا گیریان خواردوە و دواجار له لایه‌ن رێکخراوی “سی ئای” لە رێگەی سیستمی “جی پی ئێس” دۆزراونه‌ته‌وه و ڕزگاریان بووه.