کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاری هاووڵاتییه‌ك له‌ سزای ئێعدام له‌ تاران

رهایی یک محکوم به اعدام از مرگ در تهران1

شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019

رهایی یک محکوم به اعدام از مرگ در تهران1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌ندكراوێك له‌ شاری تاران كه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌دوای ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌، له‌ سزای ئێعدام ڕزگار بوو.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م به‌ندكراوه‌، ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری تاران به‌ “قه‌تڵ” تۆمه‌تبار كرابوو و قه‌رار بوو له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، به‌ڵام له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تی پێدرا و له‌ مه‌رگ ڕزگاری بوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی كه‌ له‌ زیندانی شاری سنه‌ به‌ “قه‌تڵ” تۆمه‌تبار كرابوون، به‌هه‌وڵی چالاكانی پێشڕه‌وی ئه‌مشاره‌، له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كۆژراوه‌كه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تییان پێدرا و ڕزگارییان بوو.