کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاركردنی پێنج كاسبكاری گیرخواردوو له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شنۆ

ڕزگاركردنی پێنج كاسبكاری گیرخواردوو له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، پێنج كاسبكاری خه‌ڵكی شنۆ له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی شاری شنۆ له‌ نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ڕزگار كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج كاسبكار به‌ ناوه‌كانی “یووسف ته‌نخواه”، “هادی سیفیل”، “سه‌ید كامیل و عه‌بدۆلمه‌جید تاره‌م” و “سه‌ید فاخر پایمه‌رد” له‌ به‌رزاییه‌ سنوورییه‌كانی ده‌رگامێش له‌ نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خوارد، به‌ڵام ڕۆژی هه‌ینی به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ڕزگار كران و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.