“یاسر کەریمی”، بەندکراوی مهحكووم به ئێعدام، دوای وهرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانی، لە پهتی سێداره ڕزگاری بوو و له زیندانی سنە ئازاد کرا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، “یاسر کەریمی”، بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی به ئهنقهست” و خەڵکی مەریوان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا ڕاگیرابوو، پاش وهرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی قوربانییەكە لە زیندان ئازاد کرا.ناوبراو بە هاوکاری ڕیش سپی و خێرخوازان و ڕەزامەندی دایک و باوکی قوربانییەكە، لە ئێعدام ڕزگاری بووه. شایانی باسه كه ماوەیەک لەوهبەر چوار ئەندامی بنەماڵەی یاسر کەریمی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای سنە – مەریوان گیانیان لەدەست دابوو.