دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه كه له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، پاش دانانی ٣٠٠ ملیۆن دییه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بكوژه‌كه‌وه له په‌تی سێداره ڕزگاری بوو و گه‌ڕایه‌وه بۆ زیندان.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه “فه‌وزییه جه‌وازی” كه بڕیار بوو سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی به‌كرده‌وه ده‌ربێت پاش ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك و چالاكانی كرێكاری شاری سنه كه له لایه‌ن كه‌مپینی “نا بۆ ئێعدام، به‌ڵێ بۆ ژیان” له به‌رامبه‌ر زیندانی ئه‌مشاره كۆببوونه‌وه، حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. شایانی باسه، دوای ئه‌وه‌یكه دادگا بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ دییه دیاری كردبوو، بنه‌ماڵه‌ی فه‌وزییه جه‌وازی بڕی ٣٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نیان به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌ك دییه داوه و حوكمه‌كه‌ی ناوبراو دواخراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی جه‌وازی دراوه كه ڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌ربگرن.