به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیلام و میناب كه پێشتر له چه‌ند په‌روه‌نده‌ی جیاجیا به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له ئێعدام ڕزگاریان بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئیلام كه ٧ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی دمه‌قاڵه له نێوان دوو بنه‌ماڵه له چرداوڵ، تووشی قه‌تڵ ببوو، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، له ئێعدام ڕزگاری بوو. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو له زیندانی میناب كه له ساڵی ٨٩ و ٩٥وه به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دوای ڕه‌زامه‌ندنی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان، له ئێعدام ڕزگاریان بوو.