کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی سێ به‌ندكراو له‌ سزای ئێعدام له‌ ورمێ و مۆباره‌كه‌

رهایی از اعدام ۳ زندانی در ارومیه و مبارکه

رهایی از اعدام ۳ زندانی در ارومیه و مبارکه

سێ به‌ندكراو له‌ شاره‌كانی ورمێ و مۆباره‌كه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له‌ سزای سێداره‌ ڕزگاریان بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو كه‌س له‌م به‌ندكراوانه‌ كه‌ له‌ ساڵه‌كانی ٩١ و ٩٢ به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” له‌ لایه‌ن دادگای شاری مۆباره‌كه‌ له‌ ئیسفه‌هان به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، بڕیار بوو له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو حوكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، به‌ڵام به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له‌ مردن ڕزگاریان بوو. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ورمێ كه‌ ساڵی ٩٧ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌دوای داواكاری چلاكانی مه‌ده‌نی ئه‌مشاره‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ بۆ لێخۆشبوون له‌ ئێعدامی ناوبراو، له‌ مردن ڕزگاری بوو.