کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی دوو به‌ندكراو له‌ سزای ئێعدام له‌ ورمێ و زه‌نجان

ڕزگاربوونی دوو به‌ندكراو له‌ سزای

ڕزگاربوونی دوو به‌ندكراو له‌ سزای

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و زه‌نجان كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له‌ سێداره‌ رزگاریان بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “زه‌یناڵ ئه‌حمه‌دی” به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ كه‌ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، پاش ١٩ ساڵ ڕاگیرانی له‌ زیندان، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار له‌ زیندان ئازاد كرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆكی گشتی دادگوسته‌ری زه‌نجان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تازه‌ لاوێكی ١٩ ساڵ كه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێكی ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ گوندی “درام” له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، پاش ١٥ ساڵ زیندانی بوون و به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ ئێعدام ڕزگاری بوو.