ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندكراوی له زیندانی شاره‌كانی خۆی و بجنوورد كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كان له ئێعدام ڕزگارییان بووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی زیندانی شاری خۆی كه به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ئێعدام مه‌حكووم كرابوو دوای لێ‌خۆش بوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له ئێعدام ڕزگاری بووه. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی شاری بجنوورد كه ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “قه‌تڵی به‌ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به سزای ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له دوایین كاته‌كاندا به ڕه‌زایه‌ت و لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه ڕزگاری بوو.