به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و بڕیار بوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار “سەعید محەممەدی فەرد” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کرماشان کە پێنجشەممەی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوكمی ئێعدامهكهی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژروەکە حوکمەکەی ڕاگیرا و لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو. ناوبراو ٦ ساڵ لهمهوبهر لە شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی خوڕەم ئاباد دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.