کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕزگاربوونی به‌ندكراوێك له‌ په‌تی سێداره‌

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی گوندی “ڕزگە”ی شاری سەردەشت بە  ناوی “وەستا محەممەد” كه‌ بە تاوانی “کوشتن” كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ساڵی ٩١ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی “ئیسماعیل عەلی‌پوور” خەڵکی گوندی “دۆڵەکانـ”ـی شاری سەردەشتی، کوشتبوو. په‌روه‌نده‌ی ئه‌م هاووڵاتییه‌ پاش تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی و پاش پشتڕاست کردنەوەی لە دیوانی باڵای وڵات، بۆ جێبەجێکردنی حوکمە ئێعدامەکەی، ڕەوانەی دادگای شاری سەردەشت کرابووه.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-