ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییهكی خەڵکی گوندی “ڕزگە”ی شاری سەردەشت بە ناوی “وەستا محەممەد” كه بە تاوانی “کوشتن” كهسێكی دیكه به ئێعدام مهحكووم كرابوو، بەدوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ساڵی ٩١ لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی “ئیسماعیل عەلیپوور” خەڵکی گوندی “دۆڵەکانـ”ـی شاری سەردەشتی، کوشتبوو. پهروهندهی ئهم هاووڵاتییه پاش تێپەڕاندنی قۆناغی یاسایی و پاش پشتڕاست کردنەوەی لە دیوانی باڵای وڵات، بۆ جێبەجێکردنی حوکمە ئێعدامەکەی، ڕەوانەی دادگای شاری سەردەشت کرابووه.