ڕۆژی هەینی ٢١ی فێوریە بەرامبەر بە ٣ی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی فێربوونی زمانی دایکە. فێربوون و پەروەردە بە زمانی دایک سەرەتاییترین و ئاساییترین مافی هەر مرۆڤێکە لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا. ئەمڕۆ لە بەشێکی گەورەی جیهان، مافی فێربوون بە زمانی دایک بە فەرمی ناسراوە و بە ملیارد کەس لەم مافە بەهرەمەندن. وڵاتێکی پڕ حەشیمەتی وەک هیندستان یەکێک لەو نموونایە کە تێیدا دەیان زمانی فەرمی بوونی هەیە و فێرکردن بە هەموو ئەم زمانانە بەڕێوە دەچێت. گەلێک وڵات لە جیهاندا هەن کە تێیاندا دوو یان سێ زمان بە فەرمی ناسراو، نەک هەر لە کاروباری فێرکردن و پەروەردەدا ڕێکخراون، بەڵکوو زمانی ئیداری، میدیایی و یاسایی، هەمان زمانی دایکە کە ئەندامانی بنەماڵەکان لە ماڵەوە قسەی پێ دەکەن، نموونە بەرچاوەکانی بریتین لە وڵاتەکانی هیند، سویس، کانەدا و ئیسپانیا.
سەدان ساڵە پسپۆڕانی بواری زمان لەسەر ئەو باوەڕەن کە فێربوون و خوێندن بە زمانی دایک فاکتەرێکی گرنگە لە گەشە کردن و فێربوونی منداڵاندا و بە فەرمی نەناسینی ئەم مافە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن و کێشەیەکی زۆر لە بوارە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان و گەشەی منداڵاندا. جگە لەوەی کە فێربوون بە زمانی دایک مافێکی سەرەتایی و مرۆیی هەر تاکێکە لە جیهاندا، پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵگاش لە گرەوی گەشەکردنی هەموو بەهرە و تواناکانی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایەدایە کە فێربوون بە زمانی دایک یەکێکە لە پایە بنەڕەتی و گرنگەکانی.
منداڵان دەتوانن چەندین زمان بە ئاسانی فێر ببن و منداڵانی چەند زمانە خاوەنی تواناییەکی باشتر و زیاترن بۆ فێربوون. بە فەرمی ناسینی مافی خوێندن لە هەموو ئاستەکاندا بە زمانی دایک، ڕوکنێکی بنەڕەتییە لە پێگەیشتوویی و شکڵگرتنی کەسایەتی تەندروستی منداڵان و تازە لاوان و هەروەها ڕێگایەکە بەرەو گەشە کردن و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا.
لەگەڵهەمووئەمانەدالەئێرانکەوڵاتێکیچەندزمانەیە،لەژێردەسەڵاتیڕژێمەکانیشاوکۆماریئیسلامی،وەکبەشێکلە
ستەمی نەتەوەیی، مافی فێربوون بە زمانی دایک لە ملیۆنان خوێندکاری کورد، تورک، عەرەب، بەلووچ و هتد، بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و سیستەماتیک پێشێل کراوە. کۆماری ئیسلامی نەک تەنها فێربوونی بە زمانی دایک قەدەغە کردووە، بەڵکوو بە ئەمنییەتی کردنی ئەو پرسە، هەڵسووڕاوانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و زمانی، لەگەڵ زیندان و ئەشکەنجە بەرەوڕوو کردۆتەوە.
لە ئێراندا منداڵ هەر لە سەرەتای چوونە ناو باخچەی ساوایان، یان قوتابخانە، خۆی لەگەڵ ئەو ژینگە نوێیەدا نامۆ دەبینێ و لەو ڕووەوە کە دەستی بە دایک و باوک و کەسانی نزیکیشی ناگات، بە شێوەیەکی سروشتی هەست بە ترس و نیگەرانی دەکات. قسەکردنی مامۆستا بە زمانێکی دیکە، ئەم ترس و نامۆییەی منداڵ دوو هێندە دەکات. بەردی بناغەی پەیوەندی نێوان منداڵ و مامۆستا، لەسەر ئەم نامۆییە بنیات دەنرێت. لە کاتێکدا ئەم ترسە لە ڕێگەی زمانێکی هاوبەشەوە کە بە گوێی منداڵ ئاشنایە، دەکرێت چارەسەر بکرێت.
ڕێزگرتن لە مامۆستا جێگەی ترس لێی، دەگرێتەوە. پردێک لە نێوان بنەماڵە و قوتابخانە دروست دەبێت. منداڵ فێرکارییەکان بە هێمنییەکی زیاتر فێر دەبێت و متمانە بەخۆ تيايدا بەهێز دەبێت. توێژینەوە زانستییە متمانەپێکراوەکان نیشان دەدەن کە پرسی فێرکردن و پەروەردە لانیکەم تا تەمەنی ١٠ ساڵی دەبێت بە زمانی دایک بێت. تەنها لەم حاڵەتەدایە کە منداڵ لە توانایی گەشەی کەسایەتی خۆی بە تەواوی سوود وەردەگرێت و بەهرەکانی دەپشکوێن. توانایی لە بەکارهێنانی زمانی دایک، منداڵ لە فێربوونی زمانەکانی دیکەدا بەتواناتر دەکات. بەم شێوەیە ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی دووەم و سێیەم و دەستڕاگەیشتن بە فەرهەنگ و بیرکردنەوە خۆش دەبێت. لە قۆناغەکانی دواتری فێربوون بە زمانی دایک، توانایی لاوان و تازە لاوان لە پرسی دەوڵەمەندتر کردنی فەرهەنگ و هزری کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ئاستێکی بەرزتر بەخۆیەوە دەبینێت. بەم جۆرە جیهانی دەوروبەری منداڵ و لاو و تازە لاوان بەرینتر دەبێت. ئێستابەموەسفەوەدەتوانینبهێنینەبەرچاومانڕژێمێککەئەممافەسەرەتاییەلەملیۆنانمنداڵینیشتەجێیئەموڵاتەزەوتدەکات،لە
ڕاستیدا چ تاوانێک لە دژی ئەم نەونەمامانە و لە دژی هێزە بونیادنەرەکانی داهاتووی ئەم کۆمەڵگایە ئەنجام دەدات.
توێژینەوە کۆمەڵناسییەکان لە بواری فێرکردن و پەروەردە لە ئێران نیشانی داوە کە ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن و ناسەرکەوتوویی لەو ناوچانەی ئێران کە زمانی خەڵکەکەی فارسی نییە، بەرزترە و ئاستی شادی و ڕەزامەندی منداڵان و خوێندکاران زۆر نزمترە.
فێربوون بە زمانی دایک، لە هەموو ئاستەکاندا، قسەکردن بە زمانی دایک لە فەرمانگە حکومییەکان و لە شوێنی کار و هەروەها ئامادەبوون لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بە زمانی دایک، مافێکی بێ ئەملاو ئەولای هەر مرۆڤێکە.
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی