ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندروێكدا هێرشه‌كانی سپای پاسدارانی بۆ سه‌ر بنه‌كه‌و باره‌گاكانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به توندی مه‌حكووم كرد و ئه‌و هێرشانه‌ی به بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان ناوبرد.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بە هۆیەوە، خەلکی مه‌ده‌نی دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە ڕژیمی كۆماری ئیسلامی کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنێت.