مانگرتنی سیاسی لە کوردستان سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی مانگی خرمانان ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی” ژینا ئەمینی” و سەرەتای سۆڕشی” ژن ژیان ئازادی” مانگرتنی سیاسی و گشتی خەڵکی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لەم ڕۆژە مێژووییە، لێبڕاوانە بە ئاکام گەیشت. ئەم مانگرتنەلە بارودۆخێکدا ڕوو ئەدات کە لە ماوەی دوو حەوتوی ڕابردوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەرچی لە توانایدا بووە بۆ بەرگرتن لە بوڕێوەچوونی بەکاری هێناوە. گرتنی بە دەیان کەس لە هەڵسوڕاوانی ناسراوی مەدەنی، کە پێی وابوو ڕەنگە دەور و نەخشێکیان لە بەڕێوەبردنی ئەم مانگرتنەدا هەبێت، هەڕەشە کردن لە سەدان کەس لەو تێکۆشەرانەی کە زیندانی تەعلیقییان هەبوو، میلیتاریزە کردنی توندی سەرجەم شارەکانی کوردستان لە زومڕەی ئەو کردارانە بوون. پەیامی سیاسی ئەم مانگرتنە گشتیە ڕوون و ئاشکرایە:” شۆڕشی ژینا،( ژن، ژیان، ئازادی) درێژەی هەیە و خەڵکی زۆرلێکراو و بێبەش عەزمییان بۆ سەرکەوتن جەزمە“.
بەڵام خەڵکی کوردستان لەم خەبات و خۆڕاگریە سکۆدارەدا بە تەنیا نەبوون. لەم ڕۆژانەدا لە چەندین شوێنی ئێراندا شاهیدی پشتیوانی خەڵک لە مانگرتنی گشتی لە کوردستان بوین. و ئەمەش هەڵبەت بە ڕێکەوت نییە، دەردی هاوبەش هاواری هاوبەشی دەوێت.
ئامادەکاری ڕژیم بۆ بەرگرتن لە ئامادە بوونی خەڵک لەسەر گڵکۆی گیانبەخت کردوانی بەرین و بێ وێنەیە. لەسەر گڵکۆی” ژینا” تانک و زرێپۆشیان جێگیر کردوە. دەریچەی سەدی چراخ وەیسی سەقزیان کردۆتەوە تا ڕێگا لاوەکیەکانی کە دەچنەوە بۆ ئارامستانی ئایچی دابخەن. ئەمە جارێکی تر بە ڕوونی نیشانی ئەدات خەڵک هێزی لەبن نەهاتوی خۆیان لە ڕواڵەتی ڕژیمدا بینی.
مانگرتنی سیاسی گشتی سوننەتێکی جێکەوتوە لە کومەڵگای کوردستاندا. ئەم جارەش خەڵک، هێزی یەکگرتوانەی خۆیان لەم شێوازەی ناڕەزایەتی دەربڕینی سیاسی ئەزموون کرد. بەم حاڵەوە ئێمە هێشتا لە ڕێگای گەیشتن بە سەرکوتنی کۆتایی، هێندێک قۆناغمان لەبەردەمدایە کە دەبێ بە ژیریی سیاسی و بە هەمان ئیرادە و ڕۆحیەی خەباتکارانەی تا ئێستا، خۆمان بۆ تێپەڕ کردنییان ئامادە بەکەین. نەرمونیانی لە تاکتیکدا لە مەسیری ئیستراتیژیەکی ڕووندا، لە پێویستیەکانی سەرکەوتنمانە. مانگرتنی گشتی یەکێک لەم تاکتیکانە، کاریگەر بوونی خۆی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا بۆ زەمینگیر کردن و بێ لایەن کردنی هێزە سەرکوتگەرەکان نیشانداوە. خەڵکی کوردستان بە گرتنەبەری ئەم تاکتیکە خەباتکارانەی٦ە تا ئێستا چەندین جار کۆماری ئیسلامیان وادار بە پاشەکشە کردوە و هێزە سەرکوتگەرەکانیان لە بەرانبەر ئیرادەی یەکگرتوانەی خۆیاندا بە چۆکدا هێناوە. ئەمڕۆ دیسانیش نمونەیەکی شکۆداری تریان لە بەکار هێنانی ئەم شێوازە لە خەبات ئەزموون کرد. ئەم مانگرتنە جارێکی تر سیمای جەماوەری بوون و کۆمەڵایەتی بوونی ئەم ئاخێزەی ئیستای دژ بە ڕژیمی ئیسلامی و بۆ دامەزراندنی داهاتویەکی باشتر بە ڕوونی بە خەڵکی دنیا نیشاندا.
بەڵام گرنگی ئەم خەباتە لە درێژەی ئەو دایە. هەر بەم هۆکارە ئەرکی سەر شانی هەموانە، چ لە کوردستان و چ لە سەرتاسەرت ئێران کە ئەم تێکۆشانە هەروا بە هێزی زیاترەوە درێژە پێبدەن. ئێمە خەبات و نەبەردێکی درێژماوە و ئامانجدارمان لەبەر دەمدایە. نەبەردێک کە جەماوەری کرێکاران و خەڵکی بێبەشی پەڕاوێزی شارەکان بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ خوێندکاران و ژنانی یەکسانی خواز لەودا دەورو نەخشێکی چارەنووس ساز دەنوێنن. بێ گومان ئەوەی کە لە ساڵی داهاتودا ڕوو ئەدات، مۆرکی ئەزمونە بە نرخەکانی شاڵی پێشووی پێوە دەبێت. ئەو ئەزموونانەی کە ئەزمونانەی کە بە داخەوە بە نرخێکی گران دەستەبەر بوون. بارودۆخی دشواری ژیانی ئابووری زیاتر لە ٧٠ لەسەدی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاریدا، ئەم جەماوەرە بەرینەی بە ناچار خستۆتە مەسیری خەباتەوە لە گەڵ ڕژیمێک کە هەم نان و هەم ئازادییانی بە مارمتە گرتوە. ئەگەرچی لە ئێستاوە ناتوانین شکڵ و شێوازی بەرەو ڕوو بوونەوەکان بە ڕوونی دیاری بکەین، بەڵام گومانی تێدا نییە کە ئەم شۆڕشە بە شێوازی جۆراوجۆر لە ناڕەزایەتی خەڵکی گەڕەکە هەژار نشینەکانی پەڕاوێزی شارەکان، لە قوتابخانە و زانکۆکان، لە سەر شەقام چ بە شێوەی مانگرتنی سیاسی گشتی و مانگرتنی کرێکاران، مامۆستایان، ناڕەزایەتی خانەنشینان، بنەماڵەی داخداری گیانبەختکردوان و هیتر دا درێژەی دەبێت.
مانگرتنی گشتی ئەمڕۆ ٢٥ ی مانگی خرمانان یەکێک لە مەیدانەکانی ئەم خەباتە بەردەوامە بوو کە سەرکوتوانە بەڕێوەچوو. دەستی هەموو تێکۆشەران و هەڵسوڕاوان و خەڵکی یەکگرتوو کە ئەم سەرکوتنەیان ئیمکان پەزیر کرد بەگەرمی دەگوشین و سڵاو دەنێرین بۆ یادو بیرەوەری سەرجەم گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.
بژی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان
بژی شۆڕشی” ژن، ژیان، ئازادی“
کۆمیتەیناوەدنیکۆمەڵە
ڕێکخراویکوردستانیحیزبیکومونیستیئێران
٢٥یخرمانانی١٤٠٢
١٦ ی دسمابری ٢٠٢٣