ئەمڕۆ شەممە ١١ی خهرمانانی ١٤٠٢ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێ دەنێتە چلەمین ساڵی دامەزراندنی خۆیەوە. لهم ڕۆژهدا، یاد و بیرهوهری ئەو خهباتكارانەی كه لهناو ڕێزهكانی ئهم حیزبهدا، له زیندان و له ژێر دڕندانهترین ئهشكهنجهكاندا، ئێعدام و تیرباران كران، یان له سهنگهرهكانی خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانه له كوردستان و له ڕێزی هێزی پێشمهرگهی كۆمهڵهدا، گیانی ئازیزیان له پێناوی ڕزگاری ئینسانی چهوساوه و ستهملێكراو فیدا كرد، ڕێز لێدهگرین و دروود و سڵاو دهنێرین بۆ بنهماڵه خۆڕاگر و سهربهرزهكانیان. ههروهها لهم ڕۆژهدا ڕێز له خهبات و خۆڕاگری كرێكاران و كۆمۆنیسته بهندكراوهكان و ههموو بهندكراوانی سیاسی دهگرین كه بۆ دیفاع له باوهڕ و بهرنامه و ئامانجهكانیان، بهرهنگاری ڕژیمی سهركوتگهری ئیسلامی بوونهتهوه و له نامرۆڤانهترین باروودۆخدا له زیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بهسهر دهبهن. به هیوای ئهوهیكه خرۆشی خهبات و ناڕهزایهتیی كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش و ستهملێكراو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له تهختی دهسهڵات بێنێته خوار و ههموو بهندكراوانی ئازادیخواز سهركهوتوانە و به بزهی خۆشی لهسهرلێو، بگهڕێنهوه ناوباوهشیئازیزانیان
چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە کاتێکدایە کە سیستەمی سەرمایەداریی ئیمپریالیستی لە قەیرانێکی پێکهاتەییدا گرفتار بووە و لە ئێرانیش بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئارادایە کە فاکتەری یەکگرتووبوونەکەی دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی” و ڕەمزی ئەو بزووتنەوەیە ژینایە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەموو توانایی خۆی بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی ئەم شۆڕشە و بەدیهێنانی ئەم دروشمە بەکار دەهێنێت. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ دامەزراندنی حکوومەتی شۆڕایی و بەدیهێنانی ئازادی و سۆسیالیزم لە ڕێگەی ڕێکخستنی خەباتی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و زەحمەتکێشانەوە، تێدەکۆشێت. سۆسیالیزم ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و سەروەت و سامانی گشتی لە خزمەت بەرژەوەندی گشتی کۆمەڵگادا دەخاتەگەڕ. بە دەرهێنانی دەسڵات لە دەست چینی سەرمایەدار، پێگەی ئیمتیازاتی ئابووری و کۆمەڵایەتییان وەک چینی دەسەڵاتدار لێ دەستێنێتەوە و دەیانکاتە هاووڵاتییەکی ئاسایی کۆمەڵگا، سۆسیالیزم بەرهەمهێنان نەک بەمەبەستی قازانج، بەڵکوو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا لەبەرچاودەگرێت. سۆسیالیزم، لەبری دیکتاتۆریی سەرمایە بەسەر ئابوریی کۆمەڵگادا و میتۆدە برۆکراتیکەکانی، پلانی عەقڵانی، دێموکراتیک و لەسەر بنەمای بەشداریکردن و بڕیاردانی هۆشیارانە و ئازادانەی جەماوەر بە شێوەیەکی گشتی، دەکاتە بنەمای کارەکانی. سۆسیالیزم لەبری ئەو سیستەمەی کە لەسەر چەوساندنەوەی زۆرینەی کۆمەڵگا لە لایەن کەمینەیەکەوە کە ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی لەدەستی خۆياندا قۆرخ کردووە، داوای کاری گشتگیر و بەشداریکردنی گشتگیر و بەهرەمەندبوونی گشتگیر دەکات. چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە کۆتایی دێت. ئامانجی سەرەکی سۆسیالیزم بریتییە لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەموو دانیشتوان و پاڵپشتی و چاوەدێریی منداڵان و بەساڵاچووان و نەخۆشەکان بەوپەڕی ڕێز و ئیحترامەوە. سۆسیالیزم گەشە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەخاتە خزمەت بەختەوەری و دابینکردنی پێداویستییە ماددی و مەعنەوییەکانی مرۆڤ و یەکێکی تریش لە بەرنامەکانی بریتی دەبێت لە کەمکردنەوەی سەعاتی کار. سۆسیالیزم دیواری بەرزی دابەشکاریی لەسەر بنەمای کۆیلەیی چینایەتی ئێستا دەشکێنێت و بۆ یەکەمجار ئیمکانی واقیعی بۆ پەروەردەی دڵخواز و کاری دڵخواز بۆ زۆربەی هەرەزۆری خەڵک پێکدەهێنێت. کۆمەڵگایەکی کە تیایدا چیتر خەمی دابینکردنی بژێوی ڕۆژانە و ئاڵەنگارییەکانی، نابێتە مۆتەکەی ژیانی مرۆڤەکان: “لە هەرکەس بەپێی تواناییەکانی و بۆ هەرکەس بەپێی پێویستییەکانی” حاکم دەبێت. سۆسیالیزم ئەو کۆمەڵگا خاوەن چین و ئیمتیازاتە چینایەتییەی کە لەسەر بنەمای لەخۆ بێگانەبوون و لاوازیی و تاکگەرایی مرۆڤەکان دامەزراوە و هەروەها ئەو ئایدۆلۆژیا و خورافاتانەی کە پاساوی دۆخەکەی پێدەکەن، دەخاتە مۆزەخانەی مێژووەوە و لە جێی ئەودا کۆمەڵگەیەکی ئازاد کە تیایدا گەشەی ئازادی هەر تاکێک مەرجی گەشەکردنی ئازادیی گشتی بێت دادەمەزرێنێت.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لەپێناو گەیشتن بە ئەوپەڕی ئامانجەکانی و بۆ دەستەبەرکردنی سەرجەم ئازادییە دێموکراتیکەکان، لەوانە یەکسانی نێوان ژن و پیاو، جیایی دین لە دەوڵەت، مافی چارەی خۆنووسین بۆ نەتەوە ستەم لێکراوەکان، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم هاوڵاتیان و هتد… خەبات دەکات. هەموو مێژووی شۆڕشەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە بەدیهاتنی ئەو ئامانجانە تەنیا بە هێزی هۆشیاری، یەکگرتوویی، ڕێکخراوبوون و حیزبی جەنگاوەری چینی کرێکار مومکین دەبێت.
لەم پێوەندییەدا بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا پتر لە هەرکاتێک پێویستی هەبوونی ناوەندێکی ڕێبەرایەتی سەرتاسەری بە مەبەستی ئاراستە کردنی خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامی و سەرمایەداریی، بەرجەستە کردۆتەوە. ئەم ناوەندە دەبێ حیزبێکی کۆمۆنیستی یان حزبگەلێکی کۆمۆنیستی گرێدراو بن کە لەسەر بنەمای سۆسیالیزمی زانستی بەڕۆژکراوەی سەدەی بیست و یەکەم، ئینتەرناسیۆنالیست، گەش بین، غەیرە سێکتاریست و خاوەن بەرنامە و سیاسەتێکی ڕوون، بەمەبەستی ڕێکخستنی خەباتی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی بێبەش و ستەمدیتوو لەپێناو ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سۆسیالیزم لە ئێراندا. ئێستا کۆماری ئیسلامی دوای چوار دەیە لە گێژاوی ناکۆکییەکانی خۆی و لەژێر گورزی خەباتی جەماوەری و شۆڕشی ژینادا گەیشتۆتە لێواری هەڵدێر. زەمینەیەک ڕەخساوە کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران شانبەشانی کۆمۆنیستەکان، کرێکارانی وشیار، ژنانی ئازادیخواز، دادخوازانی بوێر و سەرجەم ئازادیخوازان لە ئاستی سەراسەریدا، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەجێ بگەیەنێت.