لەم دواییانەدا ڕاگەیاندنێک بە ناو “کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەکانی کوردوستان” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە. ئێمە ئەم کارە بە هەنگاوێکی دیکە بۆ دور کەوتنەوە لە کۆمەڵە و بردنە پێشی پڕۆژەی جیابونەوە لە لایەن ڕێکخەرانیەوە دەزانین. بەم جۆرە ڕادەگەینین کە پێوەندی گرتن لەگەڵ چالاکان و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لە شارەکان کوردستان هەر لە سەر ڕەواڵی هەتا ئێستا و لە ڕێگا و شوێن و کاناڵی ناسراو و جێگە بڕوای خۆیەوە دەڕواتە بەرەو و ناونیشان و ژمارە تەلیفونگەلی ناو ئەم ڕاگەیاندنە چەواشەکارانە بە هیچ شێوەیێک ئێعتباریان نییە.
لێرەدا بۆ جارێکی دیکە ژمارە تەلیفون و ئیمەیل ئادرس کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەکان کوردوستان بە ڕای گشتی خەڵک، بە تایبەت چالاکان و هۆگرانی کۆمەڵە لە ناوخۆی وڵات ڕادەگەینین.
کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە ناوەوەی وڵات (تکش)
29ی ئۆکتۆبری 2021