کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان، پێوەندی خۆی لەگەڵ جەماوەری هاوچارەنووس لە هەموو ئێران پتەوتر دەکات چوار رۆژ بەسەر کەوتنه ریگای شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتیی دەربرین و خۆپیشاندانی جەماوەری لە شارەکانی ئێران تێپەڕیوە. لە ماوەی ئەم رۆژانەدا خەڵکی وەگیان هاتوو لە گرانی، بێکار و بێ ئاسۆیی لاوان، هەژاری و بێبەشی، گەندەڵی ئیداری و ماڵی، دیکتاتۆڕی و زەوت کرانی ئازادیە سەرەتاییەکان، نا یەکسانی و ستەم، وێران بوونی ژینگەی نەوەی ئەمرۆ و سبەی رۆژی ئەم کۆمەڵگایە، ڕژانە سەر شەقامەکان و ویست و ئامانجی خۆیان لە چوارچێوەی دروشمی جۆراو جۆردا دەربڕی.

شارەکانی کوردستانیش لە باکورەوە تا باشور، یان گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەرینی جەماوەری بوون یان حکومەت نیزامیی ڕانەگەیەندراودا بە توندی تێیاندا بەریەوه دەچوو. کومەلانی خەڵکی شارەکانی کرماشان، ئیلام، سنە و بانە تا کاتی درچوونی ئەم ڕاگەیاندنە لە بەربەستی ئیختیناق و سەرکوتی ڕژیم تێپەڕیون و تێەکەلاوی شەپۆلی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری خەڵکی ئێران بوون.

ڕیزی خەباتی کومەلانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە ڕیزی خەڵکی هاوچارەنووس لە هه موو ئێران جیا نییە. کوردستان بە کۆڵ و بارێک لە ئەزموونی پشت بەستو بە نزیکەی چوار دەیە خۆڕاگری لە بەرانەر دەسەلاتی ڕژیمی ئیسلامیدا، دەتوانێ بەشێکی بەهێز لە بزوتنەوەی مافخوازانەی سەرتاسەری بێت. لەم رۆژە مێژووییانەدا، کومەلانی خەڵکی کوردستان دەست لەنێو دەستی جەماوەری یەکگرتوو لە هه موو ئێران، بناغەکانی دنیای ئینسانی ئازاد و یەکسان و بەختەوەری سبەی روژ بنیاد دادەرێژن. کۆمەڵە، جەماوەری خەڵکی کوردستان بۆ پتەو کردنی پێوەندی خەباتکارانە خۆیان لەگەڵ خەڵکی تێکۆشەر لە سەرتاسری ئێران بانگەواز دەکات. ئەرکی گشت ئەو پێشڕەو و هەڵسوڕاوانەی کە دڵیان لە گرەوی ئامانج، ستراتێژ و سیاسەتەکانی کۆمەڵە دایە، ئەوەیە کە بۆ دەستەبەر کردنی هەرچی سەرکەوتوانەتری ناوەرۆکی ئەم بانگەوازە، بە گشت توانایانەوە بێنە مەیدان. ئەم بزوتنەوەیە کە پەنجەی لە پەنجەی یەکێک لە کۆنەپەرست ترین و دیکتاتور ترین ڕژیمەکانی ئەم سەردەمە ئاڵاندوه، بەهۆی ویست و ئامانجی پێشڕەو و رەوای خوی، بزوتنەوەی ئێمەشە. ئەم بزوتنەوەیە دەتوانێ له جەرگەی خەبات و تیکوشاندا بەسەر خاڵه لاوازەکانی ناوخویدا زاڵ بێت. پێویستە بە هەموو تواناوە بەشداری تێدا بکرێت و بۆ بەسەر کەوتن گەیاندنی هەوڵ بدرێت. ڕژیمی ئیسلامی کەوتۆتە بارودوخیکەوه کە بەرانبەر به ڕیزی یەکگرتو و پتەوی جەماوەری خەڵکی ئازادی خواز، توانایی خۆڕاگری نابێت. ئەو بزوتنەوەیه له درێژەی خویدا دەتوانیت سەرئەنجام ئەو رژیمه بە چۆکدا بێنیت.

بژی پێوەندی خەباتکارانەی کومەلانی خەڵکی کوردستان لەگەڵ جەماوەری هاوچارەنووس لە هەموو ئێران

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران

یازدەی مانگی بەفرانباری ١٣٩٦

٣١ی دسامبری ٢٠١٧

بابەتی پەیوەندیدار

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-