کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە، سەبارەت بە مانگرتنیگشتیلەساڵیادیئاخێزیشۆڕشگێڕانەیژن،ژیان،ئازادی”دا

photo 2024 09 12 09 25 14

لە سەروبەندی ٢٥ی خەرمانان، دووەمین ساڵیادی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژیناداین. ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشێکە کە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێگای ڕزگاربوون لە چنگ حکوومەتی ئیسلامی و گەیشتن بە ئازادی، یەکسانی و جیهانێکی بەری لە ستەم، هەڵاواردن و چەوسانەوەی بە کۆمەڵگای ئێران نیشاندا. بزووتنەوەیەک کە لە شاری سەقز و لە کوردستانەوە دەستی پێکرد، لە ماوەیەکی کورتدا، سەرتاسەری ئێرانی گرتەوە. ئاخێزێک کە لە دژی هەڵاواردن و ئاپارتایدی جنسی و جێندەری لە دژی ژنان و بە ناوەرۆکی پێشڕەو، ڕادیکاڵ، ئینسانی و ئازادیخوازانەی خۆی، سیمای کۆمەڵگای ئێرانی گۆڕی، هاوپشتی نەتەوەکانی ئێرانی بەهێزتر کرد، خەباتی ئازادیخوازانە، یەکسانیخوازانە و عەداڵەت خۆازانەی بەیەکەوە گرێدا، هاوپشتی و هاوسۆزی نێونەتەوەیی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانی بەدەستهێنا و درزی قووڵ خستە ناو پایەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیەوە،  بە جۆرێک کە ئاسۆی بەردەوام مانەوەی  ئەم نیزامە کۆنەپەرستەی بەرگریکارینیزامی سەرمایەداری، لێڵ کرد. کۆماری ئیسلامی هەوڵی دا کە بە کوشتاری لاوانی خوازیاری ئازادی و یەکسانی لە سەر  شەقامەکان، بە کوێرکردنی چاوی سەدان کەس لە خۆپێشاندەران، بە زیندانیکردنی دەیان هەزار کەس، بە ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ لە قوتابخانەکان و بە ئەشکەنجە و ئێعدام، جەماوەری خەڵک هیوابراو کات و وا نیشان بدات کە کۆتایی بەم بزووتنەوەیە هێناوە. بەڵام لەلایەکەوە هێشتا شاهیدی ئەوەین کە ژنان سەرەڕای بوونی دەیان دام و دەزگای کۆنترۆڵ و چاوەدێریی، ئامادەنین چیتر بچنەوە ژێرباری قبوڵکردنی حیجابی زۆرەملێ و لەلایەکی دیکەشەوە بەردەوامبوونی خەباتی بەربڵاوی کرێکاران، موعەلیمان، خانەنشینان، خوێندکاران، پەرستاران و کرێکارانی بواری تەندروستی، پەروەردە، دادخوازان، نەتەوە ستەملێکراوەکان و بەرگریکارانی ژینگە، سەرجەم ئەو هەوڵە بێهوودانەیان پووچەڵ کردۆەتەوە. ئەم خەباتە درەوشاوەیە، بە درێژایی دوو ساڵی ڕابردوو، بەردەوام بووە؛بە جۆرێک کەلەم ماوەیەدا سیمای کۆمەڵگای ئێرانی گۆڕیوە و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی لەم کۆمەڵگایەدا پێکهێناوە. حیجابی زۆرەملی، کە هێمای ئیدئۆلۆژیکی ڕێژیمی ئیسلامی بوو، تووڕ هەڵدرا و گەشتی بەدناوی ئیرشادی ئیسلامی، لە ئاست ورە و ئیرادەی ژنانی بوێری ئێراندا، بەچۆکدا هات. پیاوسالاری و ناسیۆنالیزمی گیانسەخەت، کە لە نەریتەکانی کۆمەڵگای ئێراندا ڕەگ وڕیشەی داکوتاوە، لە بەرامبەر بزاڤی خەباتکارانەی لاوان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخوازدا، تا ڕادەیەکی زۆر پاشەکشەی پێکراو و جێگە و پێگەی ژنان لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگادا بەرزتر بووەوە؛لە ئاوا بارو دۆخێکدایە کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، خۆیان بۆ یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دەستپێکی شۆڕشی ژینا و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ گیانبەختکردووانی ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە، ئامادە دەکەن .

کۆمەڵە، وێڕای ڕێکخراوە سیاسییەکان و کۆڕ و کۆمەڵ و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، داوا لە جەماوەری خەڵکی کوردستان دەکات کە:

یەکەمڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە حەرەکەتێکی سیاسی؛ یەکگرتوووانە و لێبڕاوانە دا، کوردستان یەکپارچە دابخەن، با سەرجەم ناوەندەکانی کار و زەحمەت، بازاڕ و ئیدارە دەوڵەتی و تایبەتەکان، هاوئاهەنگ و یەکپارچە، بە داخستنی شوێنی کار و پیشەکانیان، نموونەیەکی بەرچاو لە بەردەوامبوونی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادی، نیشان بدەن. ئێمە داوا لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان بەشێوەیەکی هەرچی بەرینتر و یەکگرتووانە تر، مانگرتنی گشتی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەرێەوە بەرنو لە کۆڕ و کۆبوونەوەی لەسەر گڵکۆی گیانبەختکردوان، بۆ ڕێز گرتن لە یادیان بەشداریی بکەن.

دووهەمئێمە لە هەر هەوڵ و کردارێکی پێشڕەوی جەماوەریی لە ئێران بۆ یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە و لە سەرجەم بانگەوازەکان بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە لایەن ڕێکخراوە پێشکەوتنخوازە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری ئێران، لە هەر فۆرم و شێوازێکی مومکین و کاریگەردا بەمەبەستی بەرەوپێش بردن و بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم مانگرتنە گشتییە، پشتیوانی دەکەین..

سێهەملە دەرەوەی وڵاتیش، ئێمە وێڕای پشتیوانی لە سەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوە و ئاکسیۆنەکانی ڕێکخراو و حیزبە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان، بە شێوەیەکی چالاکانە لە هاوکاری و ڕێکخستنی ئەو حەرەکەتانەدا بەشدار دەبین..

با، بە مانگرتنی گشتی ٢٥ی خەرمانان، ساڵیادی قەتڵی حکوومەتییژینا ئەمینی، جارێکی تر لەسەر ئیرادە و هاوپشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئێران بۆ درێژەدان بە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی جەخت بکەینەوە و یاد و بیرەوەریی گیانبازی و فیداکاریی گیانبەختکردووانی ئەو شۆڕشە، بەرز و بەڕێز ڕابگرین..

کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

(ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

پێنج شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی

١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی