کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی هاوبەش

IMG 20250921 221239 124

 

بەم جۆرە ئاگادارتان دەکەین کە دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەرمانان، هەیئەتێکی کومیتەی ڕێبەری کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: ئیبراهیم عەلیزادە، ڕێزان حەمیدی، سەعید ئەمانی، ئەسڕین ڕەحیمی، ئاکۆ ئەنوەری و فوئاد سوڵتانی لەگەڵ هەیئەتێک لە کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: ڕەزا کەعبی، سادق زەندی، نەوید مەهراوەر، چیمەن جوانڕۆدی، کاروان ئێوەر، عەتا ناسر سەقزی لە مەقەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کۆبونەوە.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا بەڕێوەچوو، سەرەتا هەردوولا هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ بارودۆخی سیاسی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی باس کرد. بۆچوونەکان زۆر لە یەک نزیک بوون و هەردولا تەکیدیان لەسەر هەستیار بوونی بارودۆخەکە و ڕەوتی خێرای گۆڕانکارییەکان کرد، کە ئەرکی تایبەت دەخاتە سەر شانیان.

تەوەرەی دیکەی گفتوگۆکان قسە و باس سەبارەت بە “ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی چالاک لە کوردستان” بوو. هەردوولا لەسەر پێویستی هەوڵدانی جیدی بۆ سەرخستنی ئەو حەرەکەتە هاوڕا بوون.

دواین بابەتی گفتوگۆکان پتەوکردنی پێوەندییەکانی دوو لایەنە بوو.

هەردوو لا بڕیاریان دا چاوپێکەوتن و دیالۆگی بەردەوامیان هەبێت لە پێناویپەرەپێدانی هاوکارییەکانیان.

 

دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

 

٣٠ ی خەرمانانی ١٤٠٤