کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران سەبارەت بە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی

دەیەمین دەورەی شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و پێنجەمین دەورەی شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەریی قەرارە بەیەکەوە رۆژی ٧ ی مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ بەڕێوەبچن. ئەم جارەش قەرارە ئەو کەسانەی کە لە فیلتێرەکانی شوڕای نیگابان دەپەڕنەوە و سەر لە سندوقەکانی دەنگدان دەردێنن وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵک و هێمای مەشروعیەتی ڕژیمی ئیسلامی بناسێنن. ئەم دوو ” هەڵبژاردنە” لە هەمانحاڵدا ئاڕایشی سیاسی باڵەکانی نێو حکومەتی کۆماری ئیسلامی بۆ دەورەی داهاتوو دیاری دەکەن. لەم ڕوەوە ئامادەکاری ئەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنانە بۆنەتە یەکێکی تر لە مەیدانەکانی ڕقابەت و ململانێی هەردوو باڵی حاکم لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا.هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگان کە لە دەورەکانی ڕابردودا خاوەنی گرنگیەکی ئەوتۆ نەبووە، ئێستا بۆتە یەکێک لە مەیدانەکانی کێشمەکێشی ئوسولگەرا توندڕەوەکان، ئیعتیدال خوازانی حکومەتی و سپای پاسداران. لەم دەورەیەدا بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە مەجلیسی خوبرەگانی داهاتو دەبێ جێگرەوەی خامنەیی دیاری بکات، ڕقابەت لەسەر داگیر کردنی کورسیەکانی لەنێو باڵە حكومەتیەکاندا زیاتر بووە.لەم جەبهە بەندیەدا ئەگەر ئوسول گەرایانی توند ڕەو لایەنگری سەرسەختی ویلایەتی فەقیەن لە بەرانبەردا لایەنگرانی ئیعتیدال لەسەر ویلایەتی فەقیەی نزارەت پەزیر جەخت دەکەنەوە. بەڵام کادری رێبەریی سپای پاسداران بە پشت بەستن بەو ئامرازانەی لە ئیختیاری دایە دەیەوێ کەسێک بکاتە جێنشینی خامنەیی کە لەگەڵیدا بتوانێ شەڕ و کێشەی باڵە حکومەتیەکان مودریەت بکات.ffffffffffffffffffff

لە کارزاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دەیەمدا ئیسلاح خوازانی حکومەتی و ئەو ئیعتیدال گەرایانەی کە لە کارتی زەرد وەرگرتنەکان و ئیستیزاحی وەزیرەکانی کابینەی روحانی توڕەو بوون، هەوڵ ئەدەن کە مەجلیس مەوقعیەتێکی باشتر بە دەست بێنێ تا لە داهاتودا بتوانێ بەر بە کار شکێنیەکانی رۆحانیە محافزه‌کار و ئوسول گەراکانی لایەنگری وەلی فەقیە لە مجلیسدا بگرن. لە لایەکی دیکەوە رۆحانیە مافز کار و ئوسول گەراکانیش لە بەرانبەر دەوڵەتدا کە دەسەڵاتی ئیجرایی بە دەستەوەیە نایانەوێ مەجلیس و قوەی قەزاییە کە وەک پێگەی دەسەڵاتیان بە حێساب دێت لەدەست بدەن. حیزبی پادگانی سپای پاسداران کە بەنا بە هۆکارە مادیەکان لە ساختاری حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیدا دەستی باڵای هەیە، نایەوێ هاوسەنگی هێزی باڵەکانی حکومەتی لە مەجلیسی داهاتودا تێک بچێت کە کاری مودیریەت کردنی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان باڵەکان بۆخی دژوار بکات.
لەم کارزارەدا ئیسلاح خوازانی حکومەتی و دەوڵەتی رۆحانی کە بەرپرسیاریەتی ئیجرای ئەم گاڵتەجاڕ هەڵبژاردنەی لە ئەستۆیە، لە بنەڕەتدا پشتی بە تەوافوقاتی هەستەیی و بەرجام وەک سەرمایەیەکی سیاسی و گرنگ ترین دەستکەوتی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید بۆ پاشەکەشە کردن بە ئوسول گەراکان لەم ڕقابەتانەدا بەستوە. بەڵام سپای پاسداران و ئوسول گەرا توندڕەوەکان کە پشتیان بە ئەهرومی نزارەتی ئیستسوابی شورای نیگابان گەرمە، بە ڕەد کردنەوەی سەڵاحیەتی بەرینی کاندیدەکانی سەر بە ئیعتیدال گەرا و ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە هەمان سەرەتاوە تەنگیان پێ هەڵچنیون. بەڵام هەروەک ئاشکرایە ماهیەتی شەڕ و کێشەکان هیچ پێوەندیەکی بە قازانج و بەرژەوەندی جەماوەری خەڵکەوە نییە. شەڕ لەسەر ئەوەیە کە کام باڵ لە باڵەکانی تری نێو حاکمیەت بەشی زیاتری لە دەسەڵاتی سیاسیدا لە پێکهاتەی نیزامی کۆماری ئیسلامی و تاڵان کردنی سەروەتی ئەم کۆمەڵگایە بەرکەوێت.
بەم جۆرە ئەگەر قسەی دژی دیموکراتیک بوونی ئەم هەڵبژاردنە، نزارەتی ئیستسوابی شوڕای نیگابان، دخاڵەتی سپای پاسداران و موهەندیسی کردنی پرۆسەی ئەم هەڵبژاردنە لە ئارادایە، بە گشتی پێوەندی بە پێشێل کرانی قاعیدەی بازی لە لایەن خودی باڵە حکومەتیەکانەوە هەیە و هیچ پێوەندیەکی بە پێشێل کرانی مافی خەڵكەوە نییە. مافە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی خەڵکی ئێران لە کاتێکەوە پێشێل کرا کە ڕژیمی ئیسلامی بە پەنابردنەبەر کوشتنی ئینسانەکان، ئەشکەنجە و زیندان، بەزۆر و سەرکوت، شۆڕشی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێرانی خەڵتانی خوێن کرد و خۆی بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا سەپاند. هەڵبژاردنی ڕاستەقینەی خەڵکی ئێران روخاندنی شۆڕشگێڕانەی کولییەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیە. بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی پێشێل کردنی پێش مەرجە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد وەک ئازادی هەڵسورانی سیاسی ئەحزاب، ئازادی بەیان و ڕاگەیاندن و ئازادی چالاکی سیاسی، مافی ئەم هەڵبژاردنە ڕاستەقینەی لە خەڵکی ئێران بە تەواوی زەوت کردوە.

لە بارودۆخی ئێستادا و لە دەورەی دوای بەرجام بەهۆی چەرخشێکی ئیستراتیژیکی کە لە مناسباتی ڕژیم لەگەڵ ئامریکا و باقی دەوڵەتانی رۆژئاوایدا بەدی هاتوە و هەم بە هۆی بارودۆخی قەیراناوی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نا سەقامگیری زاڵ بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا، ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بۆ سەرانی ڕژیم خاوەنی گرنگیەکی زۆرە. هەردوو باڵەکە دەیانەوێ بە هێنانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکان مۆری مەشروعیەتی هەڵبژاردن لە دەرێژەی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی بدەن.
لە ئاوا بارودۆخێکدا هەر دەنگێک، بەهەر بیانو و پاساوێک، بەناوی ” هەڵبژاردن” بخرێتە سندوقەوە، بە کردەوە لەخزمەت درێژ کردنەوەی تەمەنی ئەم ڕژیمەدا و لە خزمەت بەردەوامی کارەساتێکدا دەبێت کە کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵکی ئێرانیدا هێناوە. نابێ لەم شانۆگەری هەڵبژاردنەدا بەشداری بکرێت. هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ نوێنەرایەتی لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری کاندی کراون، لە خزمەتگوزاران و مۆرەکانی ئەم ڕژیمەن و بۆ کۆماری ئیسلامی گرنگ نییە کە خەڵک دەنگ بە کامیان ئەدات، بەڵکو گرنگ ئەوەیە کە خەڵک لەبەردەم سندوقەکانی دەنگداندا دەرکەون.
كه‌واته‌ خه‌ڵكی ئێران ده‌توانن به‌ كه‌مترین هه‌زینه‌ و به‌ نه‌چوونه‌پای سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ناڕه‌وابوونی رژیم و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی به‌ خه‌ڵكی جیهان پشان بده‌ن و به‌نچوونه‌ پای سندووقه‌كان، ئه‌م شانۆ گاڵته‌جاڕه‌ بكه‌نه‌ شانۆیه‌كی راسته‌قینه‌ بۆ رسوایی هه‌رچی زیاتری رژیم هه‌ربۆیه‌ خه‌ڵك ده‌توانن له‌م رێگه‌ و به‌ نه‌چوونه‌ پای سندووقه‌كان، ئیراده‌ی پته‌وی خۆشیان بۆ رووخاندنی رژیمی كۆماری ئیسلامیی پیشان بده‌ن.

بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری
بژی سوسیالیزم
کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمونیستی ئێران
ژانویەی ٢٠١٦
ڕێبەندانی ١٣٩٤